دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی جێگری‌ سه‌رۆكی‌ پەرلەمانی عێراق له‌گه‌ڵ شاندێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ هه‌رێم

هەرێم نیوز

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ پەرلەمانی عێراق له‌گه‌ڵ شاندێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ هه‌رێم کوردستان تاوتوێی‌ پته‌وكردنی‌ هاوكارییەکانی نێوان هەردوو حكومه‌تی‌ فیدراڵی و هەرێم و گفتوگۆ له‌سه‌ر ریِككه‌وتنی‌ شەنگال و دۆسییه‌ی‌ ئاواره‌كانیان کرد.

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، تێیدا هاتووە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23/11/2022 جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌نوسینگه‌ی‌ فه‌رمی‌ خۆی‌ له‌به‌غداد، پێشوازیكرد له‌ شاندێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ دكتۆر سامی‌ جه‌لال راوێژكاری‌ یاسایی‌ و ژماره‌یه‌ك له‌به‌ڕێوبه‌ره‌گشتی‌ فه‌رمانگه‌كانی‌ نیشته‌جێبوون و ره‌گه‌زنامه‌ و پاسپۆرتی‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێم .

ئاماژەی بەوەش کردووە، له‌دیدارێكدا رێگه‌چاره‌ی‌ پته‌وكردنی‌ میكانیزمی‌ هاوكاری‌ نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی‌ ئیتحادییان تاووتوێكرد، هاوكات رێككه‌وتنامه‌ی‌ شه‌نگال و دۆسییه‌ی‌ ئاواره‌كان خرایه‌ به‌رباس، وێڕای‌ رێوشوێنه‌ ئه‌منی‌ و یاساییه‌كان بۆمانه‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ كاری‌ بیانی‌ .

ئەوەش هاتووە، شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جه‌ختیكرد له‌سه‌ر گرنگی‌ هاوكاری‌ و هه‌ماهه‌نگی‌ هاوبه‌شی‌ نێوان به‌غدادو هه‌ولێر له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان و پرس و دۆسییه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و ،بایه‌خدان به‌ چالاككردنی‌ رێككه‌وتنامه‌ی‌ شه‌نگال له‌پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ئاسایش و سه‌قامگیری‌ له‌ناوچه‌كه‌.

باسی لەوەش کردووە، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق جه‌ختییشی له‌ گرنگی‌ پێشكه‌شكردنی‌ یارمه‌تی‌ و پشتیوانی‌ بۆكه‌مپی‌ ئاواره‌كانی‌ ناو هه‌رێمی‌ كوردستان كرده‌وه‌، لەگەڵ گواستنەوەی ته‌رخانی‌ داراییان بۆ هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی‌ یاسای پشتیوانی‌ به‌په‌له‌ی‌ ئاسایشی‌ خۆراك و گه‌شه‌پێدان له‌ڕێی‌ پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ و مادده‌ خۆراكییه‌كان و یارمه‌تی‌ مرۆیی‌ و پزیشكییه‌وه‌و، دابینكردنی‌ پێداویستییه‌كانی‌ خێزانه‌ ئاواره‌كان به‌تایبه‌تی‌ له‌م كاته‌دا كه‌ له بەردەم زستانێكی‌ ساردداین و تواناكان ئاراستەبکرێن بۆ سوككردنی‌ بارگرانی‌ ژیانی رۆژانه‌یان .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP