دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

روبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌نێوان دو تۆمه‌تبار و هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی روودەدات

هەرێم نیوز

ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند، روبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌نێوان دو تۆمه‌تبار و هێزه‌كانی ئاسایش رویدا، له‌ئه‌نجامیشدا دو كارمه‌ندی ئاسایش برینداربون، هه‌ردو تۆمه‌تباره‌كه‌ش به‌برینداری ده‌ستگیركران.

ئەمڕۆ پێنجشەمە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌كاتێكدا هێزه‌كانمان له‌ ئه‌ركی ره‌سمی و راپه‌ڕاندنی رێكاره‌ یاسایی و ئه‌منییه‌كانی خۆیاندا بون له‌ بازگه‌ی سلێمانی، دو ئۆتۆمبێل خاڵی پشكینن ده‌به‌زێنن و هه‌ڵدێن و روبه‌ڕوی هێزه‌كانمان ده‌بنه‌وه‌ و دو  كارمه‌ندنی ئاسایش بریندار ده‌كه‌ن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، "دوای گرتنه‌به‌ری رێكاری ئه‌منی به‌رامبه‌ریان تۆمه‌تبار (ته‌قه‌كه‌ره‌) به‌ برینداری ده‌ستگیركرا و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دیكه‌شیان له‌ڕێڕه‌وی خۆی لاده‌دات و وه‌رده‌گه‌ڕێت و تۆمه‌تباری دوه‌هه‌میش ده‌ستگیركرا، ‏‎دوای پشكنین ده‌ركه‌وت له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا یه‌كێك له‌ تۆمه‌تباره‌ هه‌ڵهاتوه‌كان بارێكی چه‌كی پێبوه‌ ( 267 پارچه‌چه‌ك، فیشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی) بوه‌، مه‌رامی بوه‌ هه‌ڵبێت و له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا خۆی ده‌ربازبكات".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئه‌م روداوه‌ رێڕه‌وی یاسایی خۆی وه‌رگرتوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌، "به‌پێی زانیارییه‌كانیش ده‌ركه‌وت تۆمه‌تباری له‌یاسا هه‌ڵاتو كه‌ به‌برینداری ده‌ستگیركرا، پێشتر داواكراو بوه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP