دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 2 هەفتە

پۆتن په‌یوه‌ندییەکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ئه‌نجامدا

هەرێم نیوز

پۆتن په‌یوه‌ندییەکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ئه‌نجامدا و جەختیان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌ دو قۆڵیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات كرده‌وه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانی، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌لایه‌ن له‌ ڤلادمیر پوتنه‌وه‌ پێگه‌یشت، له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كدا، په‌یوه‌ندییه‌ دوقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات و ڕێگاكانی به‌رزكردنه‌وه‌یان، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان تاوتوێكرد.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، خواستی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ پاراستنی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕوسیا له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا دوپاتكرده‌وه‌ و راشیگه‌یاند، "حكومه‌ت له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كانیدا سیاسه‌تی كراوه‌یی و هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی په‌یڕه‌و ده‌كات".

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی ڕوسیا پیرۆزبایی له‌ محه‌مه‌د شیاع سودانی كرد به‌بۆنه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت، هیوای خۆی بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌ركه‌كانی ده‌ربڕی، هاوكات جه‌ختی له‌سه‌ر په‌رۆشی ڕوسیا كرده‌وه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و خواستی په‌ره‌پێدانی و ئاسۆی هاوكاری هاوبه‌ش.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP