دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 2 هەفتە

سودانی گەیشتە کوەیت و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە

هەرێم نیوز

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە کوەیت و بڕیارە چەند پرسێک تایبەت بە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و کوەیت لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە تاوتوێ بکات.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە 23/11/2022، محەممەد شیاع سوودانی بە یاوەری شاندێکی حکومی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە کوەیت.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی کوەیت لەلایەن شێخ ئەحمەد نەواف ئەلئەحمەد سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی کوەیت و ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسانی دەوڵەتی کوەیت پێشوازی لێکراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەم سەردانەدا سوودانی سەبارەت بە پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات و میکانیزمەکانی بەهێزکردنی هاوکاری و هاوبەشی لە بوارە جیاجیاکان و بەرژەوەندی هەردوولا گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی کوێت دەکات.

سه‌رچاوه‌یەک بۆ میدیا عێراقییەکان‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كوه‌یت سوودانی دۆسێیه‌كانی ئابووری، وه‌به‌رهێنان، وزه‌، پرسی ئه‌منی، سنوور و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات له‌گه‌ڵ شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح سەرۆکوەزیرانی کوەیت و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌ تاوتوێده‌كات.

دوای دەستبەکاربوونی بۆ کوەیت، ئەمە یەکەم سەردانی محەممەد شیاع سوودانییە بۆ کوەیت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP