دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 2 هەفتە

سبەینێ پەرلەمانی عێراق لەبارەی پاراستنی سەروەری عێراقەوە کۆدەبێتەوە

هەرێم نیوز

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکات کە لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە دەکرێنە سەر عێراق و هەرێمی کوردستان، سبەینێ پەرلەمان لەسەر هەمان پرس کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەمە، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه‌ سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پێچه‌وانه‌ی یاسا و په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌.

هاوکات، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له‌ كوتله‌ كوردستانییه‌كان، له‌ یادداشتێكدا داوایان كرد، له‌ دانیشتنی سبه‌ی نوێنه‌راندا پرسی پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق تاوتوێ بكرێت.

به‌ گوێره‌ی یادداشته‌كه‌، كوتله‌ كوردستانییه‌كان داواشیان كردبوو، حكومه‌تی عێراق میوانداری بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاماده‌بوونی لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن ئه‌و پرسه‌ تاوتوێ بكرێت.

هەر ئەمڕۆ دووشەمە، 21ى 11ی 2022، راگەیاندنى پەرلەمانى عێراق خشتەى کارى کۆبوونەوەى سبەینێی پەرلەمانی بڵاوکردەوە کە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ دەستپێدەکات کە کۆبوونەوەیەکى داخراو دەبێت و تایبەتە بە تاوتوێکردنى "پاراستنى سەروەریی عێراق."  

ئەمەش لەکاتێکدایە، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هێرشی ئاسمانی سوپای توركیا و ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بنكه‌ و باره‌گاكانی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌ هه‌ولێر و سلێمانی ده‌ستیپێكردووه‌.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP