هەرێم نیوز
کونسوڵى بەریتانیا لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەى بەرانبەر دەستدرێژى "بێ پاساوى" ئێران لەگەڵ هەرێمى کوردستان دەوەستێت.
دەیڤید هەنت، کۆنسولی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەباند، دانیشتووانی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە رووبەڕووی هێرشی مووشەکی و فرۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای پاسدارانی ئێران بوونەوە.
دەیڤید هەنت، لە پەیامەکەدا دووپاتیکردووەتەوە، "بەریتانیا بەرامبەر ئەم دەستدرێژییە بێپاساوە لەگەل هەرێمی کوردستان دەوەستێت. پەیامەکەمان روونە: بوەستن."
