دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 2 هەفتە

موقتەدا سەدر لەبارەی مۆندیالی قەتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

موتەدا سەدر رایگەیاند، یەکەم بەرهەمی مۆندیالی قەتەر گەڕانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و قەتەر بوو.

ئەمڕۆ یەکشەمە 20ی 11ی 2022، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، یەکەمجارە مۆندیال لە وڵاتێکی عەرەبی بەڕێوەدەچێت. یەکەم بەرهەمیشی گەڕانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و قەتەر بوو. 

ئاماژەی بەوەش کردووە، "هیوادارین مۆندیالێک بێت بۆ یەکڕیزی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و بڵاوبوونەوەی ئاشتی بەدیاریکراویش لە یەمەن و سووریا و لوبنان و وڵاتانی دیکەی عەرەبی." 

دەشڵێت، "بە روونی بۆ جیهانیش بسەلمێنێت کە عەرەب و موسڵمان، دەتوانن مۆندیال بەڕێوەی ببەن و رێکیبخەن، دەتوانن ئاشتی بڵاوبکەنەوە و ریزی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و نێودەوڵەتی یەکبخەن، ئەمەش گەورەترین سەرکەوتن و بردنەوەیە لە بەرامبەر رۆژئاوا." 

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاهەنگی کردنەوەی یارییەکانی جامی جیهانی لە یاریگای ئەلبەیت لە قەتەر بەڕێوەچوو. لە ئاهەنگەکەدا 60 هەزار هاندەر ئامادەبوون.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP