هەرێم نیوز
سبەی دووشەمە، شایستە داراییەکانی ئەو جوتیارانە خەرجدەکرێت کە لە رۆژی 25، 26ی 7ی 2014 گەنمیان رادەست بە سایلۆی سلێمانی کردوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی سایلۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، تێیدا هاتووە، "ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکەین . کە رۆژانی 25، 26ی 7ی 2014 گەنمیان ڕادەست بە سایلۆی سلێمانی کردوە ، سبەی دووشەمە ڕێکەوتی 21ی 11ی 2022 .سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن ،لە ناحیەی پیرەمەگروون . بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان".
پێویستە جوتیار لەکاتی سەردانی سایلۆی سلێمانی ئەم پێداویستییانەی پێبێت:
یەکەم: پێویستە ئەو جوتیارەی گەنمەکەی بەناوەوە ڕادەست کراوە خۆی ئامادەبێت ،یاخود کەسی ئامادەبوو وەکالەتی بۆ کرابێتەوە بۆ ساڵی 2022 تازەکرابێتەوە .
دووەم: هەر جوتیارێک کۆچی دوایی کردبوو. پێویستە لەسەر وارسە شەرعیەکانی وەفاتنامەو قەسام شەرعی لەگەڵ خۆیان بێنن و تەواوی وارسەکان وەکالەتیان بۆ یەکێک لە وارسەکان کردبێتەوە و بۆ ساڵی 2022 تازە کرابێتەوە .
سێیەم: پێویستە جوتیار مستندی رەسەنی ڕادەست کردنی گەنمی پێ بێت لە گەل ( وێنەی رەسەنی کارتی نیشتیمانی یاخود پێناسی باری شارستانی ) .