دواین هەواڵ

ئابوری‌

 20/11/2022

سامانە سروشتییەکان: قۆناغی دووەمی دابەشكردنی نەوتی سپی دەستپێدەکات

هەرێم نیوز

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایگەیاند، زیاتر لە 134 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە و دوای تەواوبوونی قۆناغی یەكەم لە ناوچە شاخاوییەكان راستەوخۆ قۆناغی دووەمی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ناوچەكانی دەوروبەری شارەكاندا دەستپێدەكرێت.

ئەمڕۆ یەکشەمە، 20ی 11ی 2022، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیانراوێكدا بڵاویكردەوە، " تاوەكوو رۆژی 20/11/2022، بڕی 28 ملیۆن و 560 هەزار و 243 لیتر نەوتی دابین كردووە. لەو بڕەش 26 ملیۆن و 848 هەزار و 800 لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیانی ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی كوردستان دابەش كردووە و 134 هەزارو 244 خێزان لێی سوودمەند بوونە".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەردەوامە و دوای تەواوبوونی قۆناغی یەكەم لە ناوچە شاخاوییەكان راستەوخۆ قۆناغی دووەمی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ناوچەكانی دەورووبەری شارەكاندا دەستپێدەكرێت و، دوا قۆناغیش لەناو سەنتەری شارەکاندا دەبێت."

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەمە 20ی 10ی 2022، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە دابەشکردنی نەوتی سپی کرد و سەرەتاش لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەست بە پرۆسەکە کرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP