دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 2 هەفتە

وەزیری دەرەوەی عێراق: به‌كارهێنانی خاكی وڵاته‌كه‌مان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌

هەرێم نیوز

 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق لە كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا لە دیداری ساڵانه‌ی دیالۆگی مه‌نامه‌ له‌ به‌حره‌ین، رایگەیاند، به‌كارهێنانی خاكی وڵاته‌كه‌مان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20ی 11ی 2022، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق  له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویکردەوە، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق  له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا له‌ په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی دیداری ساڵانه‌ی دیالۆگی مه‌نامه‌ له‌ به‌حره‌ین، جه‌ختی له‌سه‌ر به‌ركانه‌هێنانی خاكی عێراق بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌سه‌ر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێی كرده‌وه‌.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، به‌كارهێنانی خاكی وڵاته‌كه‌مان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌.

فوئاد حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، به‌كارهێنانی خاكی وڵاته‌كه‌مان وه‌ك باره‌گایه‌ك یان ده‌روازه‌یه‌ك بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌ و جه‌خت له‌ گرنگی گفتوگۆ و به‌رده‌وامیدان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئالنگارییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ پارێزگاری له‌ سه‌روه‌ری عێراق و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ بكرێت.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، جه‌ختی له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مه‌ریكای له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا‌ هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر پابه‌ندبوونیان به‌ رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵات و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری عێراق.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ شانده‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ روونكرده‌وه‌ كه‌ كرانه‌وه‌یه‌ به‌ڕووی هه‌موو وڵاتاندا، به‌تایبه‌تی ولاتانی كه‌نداو له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش، پاراستنی سه‌روه‌ری و ده‌ستوه‌رنه‌دان له‌ كاروباری ناوخۆی وڵاتانی یه‌كتر.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP