دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 3 هەفتە

عێراق؛ بەرهەمهێنانی نەوت لە کیڵگەکانی ناوەڕاستی عێراق دەگەیەنرێتە 500 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا

هەرێم نیوز

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، تا ساڵی 2026 ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کیڵگەکانی ناوەڕاستی عێراق دەگەیەنرێتە 500 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

ئەمڕۆ شەمە 19ی 11ی 2022، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، گەشپێدان لەبواری پاڵاوتن و زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئامانجەکانی کارنامەی حکومەتی نوێی عێراقە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ کۆمپانیای پلانی کارگێری گفتوگۆی کردووە و باسیان لە بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە پاڵاوگەکانی ناوەراستی عێراق کراوە، کە تاوەکو ساڵی 2026 پلانەکە جێبەجێ بکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر کۆمپانیایی سۆمۆ رایگەیاندبوو، هەوڵدەدن هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان زیاتر بکەن و پێشبینی دەکرێت تاوەکو ساڵی ٢٠٢٧ رێژەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ بازاڕەکانی جیهان بگاتە حەوت ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP