دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 3 هەفتە

بانکی جیهان هۆشداریدەداتە عێراق

هەرێم نیوز
بانکی جیهان رایگەیاند، کەرتی نەوتی عێراق بەهۆی سزای سەر کۆمپانیا رووسییەکان، دووچاری زیان دەبێتەوە.

بانکی جیهانی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردوەتەوە، ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی رووسیا لە عێراق کاردەکەن، بەهۆ سزاکانەوە زیان بە کەرتی نەوتی عێراق دەگەیەنن.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ئابووری عێراق.

بانکی جیهانی راشیگەیاندووە، دەکرێت عێراق پەلە بکات لە جێبەجێکردنی چاکسازی و گرنگیدان بە کەرتەکانی بانکی و دامەزراوە داراییەکان.

لەو راپۆرتەدا  بانکی جیهانی جەختی لەسەر لە هەمەچەشنکردنی داهات کردووەتەوە، ئەمەش بۆ بەهێزکردنی ئابووری عێراق، بۆ ئەوەی تەنها پشت بە داهاتی نەوت نەبەستێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP