دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 3 هەفتە

ئەمریکا دەنگ و رەنگی ئێرانی لەجیهان بڕی

هەرێم نیوز

ئەمریكا  سزای خستەر چەند دامەزراوەیەكی میدیای ئێران و پەخەشەكانی راگرتن و  ئێرانیش دەڵێت، درێژەی پێشێل کردنی ئاشکرای مافی گەلانی ئێران 

 ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا سزای دامەزراوەی سەداو سیمای ئێرانیداو، پەخشی كەناڵی پڕێس تیڤی ئێرانییش كەبە زمانی ئینگلیزی پەخش دەكات، بۆ ئەورووپا و ئەمریكا ڕاگرت.

ئەم سزایەی ئەمەریكا  كاردانەوەی توندی ئێرانی بەدواداهات و ناسر کەنعانی  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، گەمارۆی دەنگ و رەنگ و پرێس تی ڤی بە مەبەستی رێگری لە گەیشتنی دەنگ و بۆچوونی ئێران بە جیهان، درێژەی پێشێل کردنی ئاشکرای مافی گەلانی ئێران و بە کراوەیی هێشتنی دەست و دەمی کەناڵ و میدیا تیرۆریستییەکانە بۆ ئاژاوەگێری دژی گەلی ئێران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP