دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17/11/2022

کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای سبەینێی بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم  ڕێژەی باران بارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كردە وە  زۆرترین ڕیژەی باران بارینیش خانەقین بوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە ، کەمترین ڕیژەی باران بارین لە هەولێر 0.2 و بارزان 0.2 ملیمەتر بوە.

ڕیژەی باران بارین لە 12 سەعاتی رابردوودا  لەچەند ناوچەیەكی هەرێم بە ملم بەمشێوەیە بووە:

هەولێر 0.2
شەمامک 3.0
سلێمانى 0.4
زاخۆ دڵۆپ دڵۆپ
بارزان 0.2
دەربەندیخان 2.0
هەڵەبجە 3.0
هەڵشۆ 3.6
کەلار 0.8
مەیدان 2.4
خانەقین 5.3
ئەوەش هاتووە، تا نیوە شەو ئەگەرى بارینى نمە باران هەیە لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم و سبەى بەیانى ڕۆژی هەینى ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانى گەرما 1-3 پلە بەرزدەبێتەوە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP