دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 3 هەفتە

وەزیری دەرەوەی ئێران: پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك بزانن ئێران لیبیا و سوودان نییه‌

هەرێم نیوز

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند، ئیسرائیل و هه‌واڵگری وڵاتانی خۆرئاوا دەستیان هەیە لەو دەستدرێژییانەی ئەمدواییەی لە وڵاتەکەیدا روودەدەن، دەشڵێت، پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك بزانن ئێران لیبیا و سوودان نییه‌.

ئەمڕۆ پێنجشەمە، حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌و دوو ده‌ستدرێژییه‌ی له‌ دوو شاری ئێران بوونه‌ هۆی كوژرانی 10 كه‌س، له‌ لایه‌ن ئیسرائیل و هه‌ندێك سیاسه‌تكاری خۆرئاواییه‌وه‌ پیلانیان بۆ دانراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ درووست بێت و ئێران وێران بێت و هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەش کردووە، پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك بزانن ئێران لیبیا و سوودان نییه‌، ئه‌مڕۆ ده‌ستدرێژییه‌كان ئامانجیان سه‌لامه‌تی ئێران و ناسنامه‌یه‌تی، به‌ڵام گه‌لی ئێمه‌ دانایی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ئه‌و پیلانانه‌ پووچه‌ڵ بكاته‌وه‌.

لای خۆشیەوە، سەردار حسێن سه‌لامی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران رایگەیاندووە، ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، ئیسرائیل، سعوودییه‌ و هاوپه‌یمانه‌كانیان خۆیان بۆ دژایه‌تی خودا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و شه‌هیدان ئاماده‌ كردووه‌.

دەشڵێت، ئه‌و پیلانگێڕییه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ دژی ئومه‌ت له‌ ئارادایه‌ و هه‌ندێك كه‌سیش له‌ ناوخۆی وڵاتدا بوونه‌ته‌ دارده‌ستی دوژمن بۆ له‌ناوبردنی ئومه‌تی ئێران.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشه‌ممە، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به‌سه‌ر ماتۆڕسكیله‌وه‌ بوون و ته‌قه‌یان له‌ هاووڵاتیان كرد‌ و له‌ ئاكامدا حه‌وت كه‌س كوژران، كه‌ یه‌كێكیان ژنه‌ و دووانیان منداڵن و ته‌مه‌نیان 9 ساڵ و 13 ساڵه‌.

پێشتریش له‌ 26ی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو، له‌ شاری شیرازی باشووری ئێران هێرش كرایه‌ سه‌ر مه‌زارگه‌یه‌كی مه‌زهه‌بی و له‌ ئاكامیدا 13 كه‌س كوژران و داعش به‌رپرسیارێتی كرده‌وه‌كه‌ی گرته‌ ئه‌ستۆ.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP