دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 3 هەفتە

وەزارەتی دارایی لەبارەی خەرجکردنی جۆرێک لە دەرماڵە بڕیاردەدات

هەرێم نیوز

وه‌زاره‌تی دارایی هەرێم بڕیار له‌سه‌ر خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی بڕوانامه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ ده‌دات كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كاندا بڕوانامه‌ی به‌رزتریان به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌بێ گۆڕینی ناونیشان و به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی وه‌زیفییان.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە نوسراوێکدا کە ئەمڕۆ 15ی تشرینی دووەم بە واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری دەرچوە، ئاماژەی بەوە کردووە، هەر فەرمانبەرێك لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییە بەركارەكان بڕوانامەی بەرزتر بەدەست بهێنێت، بڕوانامەكانیان هەموار دەكرێتەوە و دەرماڵەی بڕوانامەیان بۆ خەرج دەكرێت.

ئەوەش هاتوە، خەرجکردنی دەرماڵەی بڕوانامە بەبێ گۆڕینی ناونیشان و پلەی وەزیفی دەبێت، تا ئەوكاتەی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیار لەسەر (پلە بەرزكردنەوە) دەدرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP