دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 3 هەفتە

پارەی گەنمی جوتیاران خەرجدەکرێت

هەرێم نیوز

سبەی دووشەمە، شایستە داراییەکانی ئەو جوتیارانە دابەش دەکرێت کە لە رۆژانی (19، 20/ 7/ 2014 ) گەنمیان رادەستی سایلۆی سلێمانی کردووە.

بەگوێرەی راگەیەنراوێکی سایلۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، تێیدا هاتووە، "ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکەین .کە رۆژانی 19، 20/ 7/ 2014 گەنمیان ڕادەست بە سایلۆی سلێمانی کردوە ،سبەی دوو شەمە ڕێکەوتی 14/ 11/ 2022 سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕیوەبەرایەتیمان بکەن لە ناحیەی پیرەمەگروون . بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان."

ئەوەش هاتووە، پێویستە جوتیار لەکاتی سەردانی سایلۆی سلێمانی ئەم پێداویستییانەی پێبێت:

یەکەم: پێویستە ئەو جوتیارەی گەنمەکەی بە ناوە ڕادەستکراوە خۆی ئامادەبێت ، یاخود وەکالەتی بۆ کەسێکی تر کردبێتەوە بۆ ساڵی 2022 تازەکرابێتەوە.

دووەم: هەرجوتیارێک کۆچی دوایی کردبوو پێویستە لە سەر وارسە شەرعیەکانی وەفات نامە و قەسامی شەرعی بێنن و هەموو وارسەکانی وەکالەتیان بۆ یەکێک لە وارسەکانی کردبێتەوە و بۆ ساڵی /٢٠٢٢ تازە کرابێتەوە .

سێیەم: پێویستە جوتیار مستندی ئەصلی ڕادەستکردنی گەنمەکانیان لەگەڵ خۆیان بێنن .

چوارەم: پێویستە جوتیار پێناسی باری شارستانی یاخود کارتی نیشتمانی ئەصڵی لەگەڵ خۆیان بێنن .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP