دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 4 هەفتە

وەزارەتی نەوتی عێراق: کێشەی نەوتی نێوان هەولێر و بەغدا لە 6 مانگی داهاتوودا چارەسەر دەکرێت

هەرێم نیوز 

لەیس عەبدولحوسێن، بەڕێوەبەری یاسایی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، کێشەی نەوتی نێوان هەولێر و بەغدا لە 6 مانگی داهاتوودا چارەسەر دەکرێت.

لەیس عەبدولحسێن بەڕێوەبەری یاسایی وەزارەتی نەوتی عێراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەی نێوان هەولێر و بەغدا لە بواری نەوت بۆ تێگەیشتن و شیكردنەوەی بڕگەكانی دەستوور دەگەڕێتەوە، بەڵام نزیكبوونەوە لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە.

وتیشی، پەنا بەخوا لە ماوەیەکی نزیکدا چارەسەرێک بۆ ئەم بابەتانە دەدۆزینەوە بۆ یەکگرتنی پیشەسازیی نەوتی عێراقی بەشێوەیەک رێکبخرێت کە لە بەرژەوەندیی عێراق و تەواوی گەلی عێراق بێت. هەروەها هۆکار بێت بۆ داهاتوویەکی گەش و باشتر بۆ عێراقییەکان وپاڵپشتییەکی گەورە ئابووری عێراقيش بێت. 

دەشڵێت:" کارنامەی حکومەتی نوێی عێراق کە رۆژی 27ی تشرینی یەکەمی 2022 لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پەسندکرا، بە روونی ئاماژە بە گرنگیی چارەسەرکردنی ناکۆکییە نەوتییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر کراوە. ئەم ناکۆکییە چەندین ساڵە بەردەوامە و لە شەش مانگی داهاتوودا چارەسەر دەکرێت."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP