ئا:دەریا سەمین
بۆئەوەی ڕۆژانە زانیاریەکانمان ببین بەلایک وکۆمێنت بەژداربن زۆر سوپاستان دەکەین ...
جۆرەکانی خوێن مەین چییە..!!
یەكەم :خوێن مەیینی دڵ
دووەم:خوێن مەیینی مێشك، لە مێشكدا ڕوو دەدات و كێشەی خەو دروست دەكات
سێیەم: خوێن مەیین لە سكدا
چوارەم:مانەوەی خوێن لە سییەكان، كاتێك مەیینی خوێن كار لە سییەكان دەكات
پێنجەم: مەیینی خوێن لە قاچەكان، تاكە گرفتی مەیینی خوێن لە قاچەكان ئەوەیە كە نیشانەی نییە
مەترسی چییە
هەندێك ئازاری قوڵ یان سادە مەینی خوێن دروست دەكەن، ئەگەر هاتوو ئەو ئازارە چارەسەر نەكرێت، ئەوا مەینی خوێنی كوشندە دروست دەبێ و مەترسی زۆرتان تووش دەكات.
نیشانەکانی خوێن مەین چین ..!!
یەکەم: کۆکەی لەناکاو
یەکێکە لە نیشانەکان، پێویستە لەگەڵ کۆکەش سەرنجی هەناسەدان و لێدانی دڵت بدەیت.
دوەم: هەناسەتەنگی
هەناسەتەنگی زۆرجار بەهۆی مەیینی خوێنەوەیە، کە خوێن بەباشی ناگات بە سیەکان و هەناسەنگی دروست دەکات.
سێیەم: ئازار
کاتێک خوێن ناگەڕێتەوە بۆ دڵ چەند نیشانەیە لە جەستەدا دەردەکەوێت، وەکو سوربونەوە، ئاوسان، بەرزبونەوەی پلەی گەرمی و ئازار لە دەست و قاچ.
چوارەم: ئازاری سنگ
کاتێک ئازار لە سنگدا هەیە، هەناسەت قورسە پێویستە بە خێرایی سەردانی پزیشک بکەیت.
پێنجەم: سوربونەوەی پێست
یەکێکە لە دیارترین نیشانەکانی مەیینی خوێن، کە دەتوانرێت ببینرێن لە شێوەی هێلی سور لەسەر پێست یان شین بونەوە.
شەشەم: ئاوساوی پێ
یەکێک لە هۆکارەکانی ئاوساوی پێ مەیینی خوێنە، کە ئۆکسجینی پێویستی پێناگات، پێویستە چارەسەر بکرێت.
بەھیوای لەش ساغی بۆھەمولایەک