دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 پێش 4 هەفتە

تەندروستی جیهانی: ژماره‌ی مردن به‌كۆرۆنا لە جیهاندا به‌ڕێژه‌ی 90% کەمیکردووە

هەرێم نیوز

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاند، لە سەرەتای ئه‌مساڵه‌وه‌ ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهاندا بەڕێژەی 90% كه‌میكردوه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 9ی 11ی 2022، تێدرۆس ئه‌دهانۆم گبریسوس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگەیاند، به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی "كه‌مبونه‌وه‌ی مردنی كۆرۆنا هۆكارێكه‌ بۆ گه‌شبینی، له‌هه‌مانكاتیشدا هێشتا پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا و DNAی له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا نزمن".

ئاماژەی بەوەش کردووە، كه‌لێنه‌كانی پرۆسه‌ی كوتان هێشتا گه‌وره‌ن و به‌رده‌وامی بڵاوبونه‌وه‌ی گۆڕاوێكی نوێ جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌مو لایه‌ك ڤاكسینی ته‌واو له‌ دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ربگرن.

باسی لەوەش کردووە، "له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردودا، ژماره‌ی مردن به‌كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌ڕێژه‌ی 90% روی له‌كه‌مبونه‌وه‌ كردوه‌، ئه‌م رێژه‌یه‌ش دڵخۆشكه‌ره‌ و به‌و مانایه‌ش نایه‌ت كه‌ پشت له‌ وه‌رگرتنی ڤاكسین بكرێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP