د.جەعفەر عومەر - پزیشکی پسپۆری دەروونی
نیشانەکانی کەمتەرکیزی بە چەندین شێوە دەردەکەون، ئێمە لێرەدا باسی نیشانە سەرەکییەکان دەکەین لەگەڵ نمونەکانیان:
یەکەم: زۆرجار ناتوانێت تەرکیزی ورد بکاتە سەر وردەکاری شتەکان یان هەڵە دەکات بەهۆی بێئاگاییەوە: بۆ نمونە کاتێک ئەرکەکانی قوتابخانەی دەنوسێتەوە شتی لەبیردەچێت و هەموی تەواوناکات.
دووەم: ناتوانێت بەردەوامبێت لە تەرکیزکردن لە یاریکردن یان ئیشەکانیدا: بۆ نمونە کاتێک لە پۆلدا دانیشتووە بە سانایی تەرکیزی دەروات و مامۆستاکەشی هەست بەوەدەکات کە ئاگای لە وانەکە نەماوە.
سێیەم: زۆرجار گوێناگرێت کاتێک قسەی بۆ دەکەیت.
چوارەم: بەدوای داواکاری و فەرمانەکاندا ناچێت: ئەگەر ئەرکێکی پێبسپێریت نایکات، ئەمەش لەبەر بێگوێی و یاخیبونن نییە بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە تەرکیزی لاوازە.
پێنجەم: زۆرجار قورسی دەبینێت لە رێکخستنی ئیشەکانی و چالاکییەکانی: زۆر بەلایەوە قورسە کە کارەکانی رۆژانەی جێبەجێبکات بۆ نمونە کاتێک سەعی پێدەکرێت زۆر بە نارەحەت دادەنیشێت و گوێدەگرێت.
شەشەم: حەزی لەو کارانە نییە کە توانای عەقلیان دەوێت و خۆی لێیان بەدوردەگرێت: ناچێتە ناوکارێکەوە کە پێویستی بە بەکارهێنانی توانای عەقڵی زۆربێت وەکو بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی ماڵەوە.
حەوتەم: شتی لەبیردەچێت کە پێویستن بۆ ئیشوکارەکانی: بۆ نمونە قەڵەم و چاکەت و .. لەبیردەچێت لە قوتابخانە، یان ئەرکەکانی ماڵەوەی لەبیردەچێت کاتێک دێتەوە ماڵەوە.
هەشتەم: بە ئاسانی تەرکیزی نامێنێت بە هاندەرێکی دەرەکی: کاتێک مەژغوڵی ئیشێکە زۆر بە سانایی تەرکیزی بۆ شتێکی تر دەچێت ئەگەر بیبینێت یان گوێی لێیبێت.
نۆیەم: لە چالاکییەکانی رۆژانەدا شتی لەبیردەچێتەوە: هەندێک شتی رۆژەکەی لە یادنامێنێت کە ئەنجامی داوە، ئەمەش بەهۆی کەمتەرکیزییەوەیە.