دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 17/10/2022

چەند خویەكی مۆبایلە زیرەكەكان پەیوەندی نێوان هاوسەران تێك دەدات

وەرگێڕانى- رەوەند ئیسماعیل
ڕۆڵی مۆبایلە زیرەكەكان لەژیانماندا زۆرە بەتایبەت، كە ئاسایی كەسێك زیاتر لە ٤ سەعات رۆژانە ئامێرەكەی بەكار دەهێنێت.

لەبەر ئەوە شتێكی سەرسامكەر نییە كاتێك دەبینین مۆبایل كاریگەری لەزۆر شتەكانی ژیانمان كردووە و پەیوەندییە سۆزدارییەكانمانی لەكەدار كردووە، بۆیە لێرەدا خوی مۆبایلەكان دەخەینە ڕوو، كە زیان بەپەیوەندییەكانمان دەگەیەنن.

بەهاوسەرەكەت نەڵێیت بەچی پێدەكەنیت لە مۆبایلەكەتدا

كەسەكان زۆر بێزار دەبن كاتێك هاوەڵەكەیان قسەی لەگەڵ دەكرێت تەنیا بە جەستە لەگەڵیاندابن.

دڵخۆش بوون و پێكەنین بەدیار مۆبایلەكەتەوە وادەكات هاوەڵەكەت هەست بە بێزاری و غیرەكردن بكات، بۆیە دەتوانیت ئەم شتە چاك بكەیت، وەك توێژینەوەیەك دەریخستووە ئەو هاوسەرانەی بەیەوە پێدەكەنن و كات بەسەر دەبەن زیاتر دەمینەوە.

هەڵگرتنی مۆبایلەكەت بۆ هەمووشوێنێك

هەموومان ئەمەمان ئەنجام داوە كاتێك دەچینە ژوورێكی تر مۆبایل دەبەین بەبێ هیچ هۆكارێك، ئەم خووە ئەنجامی دەبێت، دەكرێت هاوسەرەكەت وابزانێت شتێكی لێدەشاریتەوە، یاخود بێ متمانییە و دەمارگیری لەنێوانتاندا دروست دەبێت

تەركیز بردن بەهۆی مۆبایلەوە (Phubbing)

ئەمەش كاتێكە، كە مۆبایلەكەت تەركیزت دەبات لەكاتی گفتوگۆدا.

توێژینەوەكان دەریان خستووە ئەو خووە كاریگەری لەسەر پەیوەندەیەكان دروست كردووە و دەڵێن %٤٦.٣ی خەڵك، كە تێبینی ئەوەیان كردووە كاتێك هاوەڵەكەیان تەركیزی ڕۆشتووە بەهۆی مۆبایلەكەیەوە ئەوا %٢٢.٦ دانیان بەوەداناوە كێشەی لە پەیوەندییەكاندا بۆ دروست كردوون.

خێرا تەماشاكردنی زەنگی ئاگاداركردنەوە

زۆركات وا بیر دەكەیتەوە ئەگەر دەستبەجێ وەڵامی ئاگاداردردەوەكان نەدەیتەوە شتە گرنەكانت لەكیس دەچێت.

هەوڵبدە ئەو شتانە دابنێ بۆ ئاگاركردنەوە، كە دەزانی زۆر گرنگن ، هەموویان شایەنی ئاگاداركردنەوە نین، ئەمە كات زۆر بۆ دەگەڕێنێتەوە و وادەكات پەیوەندی ببەستیتەوە لەگەڵ خۆشەیوستانت.

خۆ خەریكیكردن بە مۆبایل لەكاتی نانی ئێوارەدا

لە جیهانی مۆدێرنی ئێستادا خەڵك زۆر پەلەیەتی، بۆیە نانی ئیوارە بەهەلێك دەزانیرێت، كە خێزانەكە بەیەكەوە كۆببنەوە، بۆیە گرنگە كە لەكاتی ناندا مۆبایل لاببرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP