دانەر ئەسڵان
یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 8 ی بۆندزلیگای وڵاتی ئه‌ڵمانیا له ئه‌مشه‌و هه‌ینییه‌وه به یاری لوتكه و كلاسیكۆی نێوان هه‌ردوو یانه‌كانی بایرن میونخ و بایه‌ر لیڤه‌ركوزن ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه پاش كۆتایی هاتن به یاری هه‌ڵبژارده‌كان و ئیدی به‌رده‌وام ده‌بن و چی دی وه‌ستان نابیننه‌وه تا مۆندیال ده‌ست پێ ده‌كات.
له‌م گه‌ڕه‌دا سه‌ره‌ڕای یاری لوتكه‌ی نێوان بایرن و بایه‌ر چه‌ندان یاری تریش به‌ڕێوه ده‌چن كه ئه‌وانیش یاری به‌هێز و ئاگرین ده‌بن وه‌ك ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو یانه‌كانی ئه‌نتراخت فرانكفۆڕت و یونیۆن به‌رلینی پێشه‌نگی خوله‌كه هه‌روه‌ك فرایبۆرگیش میوانداری یانه‌ی ماینز ده‌كات و دۆرتمۆندیش ده‌بێته میوانی یانه‌ی كۆڵن.
لیستی ته‌واوی یارییه‌كانی هه‌فته‌كه:
ئه‌مشه‌و هه‌ینی
بایرن میونخ – بایه‌ر لیڤه‌ركوزن سه‌عات 9:30 ی شه‌و
لیستی یارییه‌كانی شه‌ممه
ڤۆڵڤسبۆرگ – شتوتگارت سه‌عات 4:30 ی عه‌سر
فرایبۆرگ – ماینز
فرانكفۆڕت – یونیۆن سه‌عات 4:30 ی عه‌سر
كۆڵن – دۆرتمۆند
لایبزیج – بۆخوم
بریمه‌ن – گلادباغ
لیستی یارییه‌كانی یه‌ك شه‌ممه
هێرتا به‌رلین – هۆفنهایم سه‌عات 4:30 ی عه‌سر
شاڵكه – ئۆگسبۆرگ سه‌عات 6:30 ی ئێواره