دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 30/09/2022

چۆن لە ئازاری مل ئێشە خۆت ڕزگار دەكەیت ؟

ئا: دەریا سەمین

1. ئەگەر لەسەردەم (لەسەر سك) دەخەویت، هەوڵ بدە لەسەرلا بخەویت و بالیفێك بخەیتە نێوان ئەژنۆكانت (بەشێوەی منداڵ لەسكی دایكیدا)، وەدڵنیابەرەوە لەوەی كە

بالیفەكە لەژێر سەرتدا بەرزتر نیە وەك لەژێر ملت، هەوڵبدە بالیفی پەڕ بەكاربێنیت كەبەئاسانی شێوەی سەرو ملت وەردەگرێت.

2. هەوڵبدە بە ڕۆژ شێوازی وەستان و دانیشتنت تەندروست و ڕاست بێت.

3. كاتێك مۆبایل بەكاردێنیت هەوڵبدە لە ئاستی چاوتدا ڕایگریت، بۆ ئەوەی ڕێگری بكەیت لە نوشتانەوەی ملت بگریت، مۆبایلەكەشت لەنێوان شان و گوێتدا هەڵمەگرە كاتی قسەكردن.

4. وەرزش بكە بەشێوەیەكی ڕۆژانەو ڕێك، وەرزشی ڕۆژانە یارمەتی بەهێزكردنی ماسولكەكان دەدات، ئەگەر بۆ ماوەیەكی كەمیش بێت.

5. ئەگەر ئازارت بۆ پەیدا بوو، دەتوانیت پاكی سارد بەكاربێنیت، ئەگەر زیاد لەچەند ڕۆژێكی خایاند بیكە بە پاكی گەرم بۆ ماوەی بیست خولەك لەسەر شوێنی ئازارەكە.

6. دەتوانیت هەندێك وەرزشی سادە ئەنجامبدەیت وەكو، ڕۆشتن بەپێ، یۆگا، وەرزش لەناو ئاودا ... هتد، ئەمانە یارمەتی هاتوچۆی خوێن دەدەن لەناوچەكە، ئازارو گرژی كەمدەكەنەوە، هیچ كاتێك لەجووڵە مەوەستە، وەستان لەجووڵە گرژی و ئازار زیاد دەكات.

7. بەكارهێنانی ئازارشكێن و ماسولكە خاوكەرەوەكان.

8. ئەگەر ئەمانە سوودی نەبوو، پێویستە ڕای پزیشكی پسپۆڕ وەربگیرێت.
«بەھیوام تەندروست بن »



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP