دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 30/09/2022

هاکی ناوەندە فەرمیەکان و گومانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی

 هێرشی سەردەمیانەی هاککەرەکان بۆ سەر دامودەزگە فەرمییەکانی دەوڵەتی ئێران نوێ نییە، بەڵام هیچ کاتێک بە ئەندازەی ئەم چەند ڕۆژەی دووایی پەرەیان نەسەندووەو ئەندازەکەشیان بە ئەندازەی ئەو ژمارە زۆرەی ئێستا نەبووە.

ماوەیەکی زۆرە دەزگا هەواڵگرییەکانی نەیاری کۆماری ئیسلامی، ئۆپزسیۆن، شارەزایانی بواری هاک و هێرشی سایبری لەناوخۆی وڵاتدا سەرقاڵی هاککردنی سەرچاوەکانی وزەی ئەتۆمی، وزەی خۆر و بەرهەمهێنانی کارەبا و تەنانەت دەرمانسازیی ئێران بوون، بەڵام لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابوردوودا هێرشەکان زۆر زیاتریان کردووە و پەلیان هاویشتوە بۆ ناوەندە فەرمییەکانی تر و تەنانەت شارەوانی تارانیشی گرتوەتەوە.

بە پێی بەدواداچوونە رۆژنامەوانییەکان هەرچەندە سەرچاوەی تەواوەتی هێرشە ئەلیکترۆنیەکان بۆسەر دامەزراوە فەرمییەکانی ئێران هێشتا دیارنیە و لە ئەوپەڕی بەهێزیدا هێرشەکانیان ئەنجام دەدەن بەڵام ، ئەو ناوەندانەی روبەڕوی هاککردن بونەتەوە بۆنەتە هۆی ئەوە ئاڵۆزیی و بەدگومانی بخاتە نێو دەسەڵاتداران و لە ئێستا هیچ ناوەندێک لە ئەمان و پارێزراویدا نەبێت.

کەناڵی تەلەفزیۆنی فەرمی، بانک، دامەزراوەی پۆلیس، وەزارەتی ڕۆشنبیریی کە لەئێراندا پێی دەوترێت ئیرشادی ئیسلامی، شارەوانی تاران، تەلەفۆنات، حسابی بانکی بەشێکی زۆر لە پەرلەمانتاران و چەندین ناوەندی دیکە لە ریزی ئەو شوێنانەدان کە هاککراون و پێدەچێت چەندین ناوەندی دیکە لە رۆژانی داهاتوودا بکەونە بەر ئەو هێرشانە.

بەپێی بەدواداچونە ڕۆژنامەوانییەکان، لەنێو ناوەندە فەرمییەکان، دامەزراوەکان، تەنانەت خەڵکیش بەشێوەیەکی فراوان باس لەوەدەکرێت کە ناوەندە هەواڵگرییەکان و لەناویشیاندا مۆسادی ئیسرائیل دەستیان گەشتوەتە زۆر لە جومگە هەستیارەکانی ئێران، خۆ ئەگەر ئەمەش راستی نەبێت و تەنها جەنگی دەروونی بێت، ئەوا دەبێت بگوترێت کە بەشێکی زۆر لە ئامانجەکانی خۆیان پێکاوە، کە گەشتوەتە ئەو رادەیەی گومان لە سێبەری خۆشیان بکەن، هەر جوڵەیەکی ناڕەزایەتی هەبێت یەکسەر بخرێتە پاڵ دەزگا هەواڵگرییەکان و ئاوانی پێ تاوانبار بکرێن.

بەگوێرەی زانیاری میدیاكان، تا ئێستا هیچ یەکیک لە خۆپیشاندانەکانی ئێران، مانگرتن و نیگەرانییەکان لەنێۆ میدیا و ناوەندە جیهانییەکان دەنگی نەداوەتەوە، بۆیە دوور نییە ئاهونزولەی دایک و باوکی ژینا، فرمێسک وگریانی منداڵ وکەس و کاری شەهیدەکانی خۆپیشاندان و زڕگوێز و پردێ، و ژینا ئەمینی دامێنی عابای مەلاکان هەڵکڕوزێنێت و بۆ ئەبەد بارگەو بنەیان پێ بپێچێتەوە..



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP