دواین هەواڵ

عێراق‌

 30/09/2022

بەرهەم ساڵح: بۆردومانەكانی ئێران مه‌ترسیدارە و مایەیی قبوڵکردن نییە

هەرێم نیوز

سه‌رۆك كۆمار عێراق لەسەر بۆردومانەكانی عێراق  هاتە دەنگ و رایگەیاند، بۆردومانەكانی  ئێران پێشهاتێكی مه‌ترسیدارە و مایەیی قبوڵکردن نییە و  پێشێلکاریی سەروەری و  سەقامگیری عێراق.

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیکردو لە قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لەكۆبونەوەیەكدا تاوتوێی دۆخی ئه‌منی و بۆردوومانه‌كانی ئێرانیان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كردوە.

لەراگەیەندراوەكەدا هاتوە، لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاندوە، ئەم بۆردومانەی ئێران پێشهاتێکی مەترسیدارە و مایەیی قبوڵکردن نییە و پێشێلکارییە بۆ سەر سەروەری و ئاسایش و سەقامگیری وڵات و سەلامەتی هاوڵاتیا.

ئەوەشهاتوە، سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئاماژه‌ی به‌ بۆردوومانه‌كانی توركیاشی بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ و به‌ قبوڵنه‌كراو و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌ی داناوه‌.

باس لەوەشكراوە،  چارەسەرکردنی کێشە و دۆسییە ئەمنییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە رێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکان لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و دراوسێیەتی باش و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و رەتکردنەوەی چارەسەری یەکلایەنە بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکان و پێویستی رێزگرتن لە سەروەری عێراق. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، جه‌ختیش له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی عێراق كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ببێته‌ مه‌یدانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێكان و خاكه‌كه‌ی به‌كاربهێندرێت بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاتانی ناوچه‌كه‌.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP