دواین هەواڵ

عێراق‌

 30/09/2022

لەسەر دەست درێژییەكانی ئێران 100 په‌رله‌مانتار داوای دانیشتنێكی تایبەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن

هەرێم نیوز 

لەسەر پێشیلكردنی سەروەری عێراق و بۆردوومانەكانی ئێران زیاتر له‌ 100 په‌رله‌مانتار داوای دانیشتنێكی تایبەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن .

ڤیان ده‌خیل، وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لەلێدوانێكی رۆژنامەواندا رایگەیاند، به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌ به‌رده‌وامانه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان  زیاتر له‌ 100 په‌رله‌مانتار له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوای دانیشتنی نائاسایی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان كردووه‌.

ئەوەش لەكاتێكدایە ماوەی چەندرۆژێكە سوپای ئێران بەبیانووی لێدان لەبارەگاكانی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەرێگای درۆن و موشەك و تۆپی دورهاوێژەوە بۆردوومانی ناوچەجیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەكا و بەو هۆیەشەوە چەندین كەس شەهید و بریندا ربوون.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP