دواین هەواڵ

عێراق‌

 30/09/2022

سبەی خۆپیشاندانی فراوان لەبەغدا بەرێوەدەچێت

هەرێم نیوز

بریارە سبەی شەممە، بەبۆنەی تێپەڕبونی چوار ساڵ بەسەر دەستپێکی خۆپیشاندانی  تشرینیەكان خۆپیشاندانێكی فراوان لەبەغدای پایتەخت بەرێوە بچێت .

كەناڵی سۆمەرییە نیوز، لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمنیەوە بڵاویكردەوە، لەشاری بەغدا  هێزە ئەمنییەکان بە شێوەیەکی فراوان بڵاوكراونەتەوە و سەرجەم رێگاکانی چونیش بۆ ناو ناوچەی سەوز بەڕوی هاوڵاتیاندا  توندكراوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیەی قسەی بۆ سۆمەرییە نیوز كردوە،  بریاری بڵاو كردنەوەی ئەو هێزە زۆرە دوای ئەوەهاتوە كە رۆژی  چوارشەممە رابردوو لەکاتی کۆبونەوەی پەرلەماندا دو گولـلەهاوەن لەبەردەم گۆڕەپانی پەرلەمان کەوتنەخوارەوە.

بڵاو كردنەوەی ئەو هێزەش لە كاتێكدایە سبەی شەممە، بەبۆنەی تێپەڕبونی چوار ساڵ بەسەر دەستپێکی خۆپیشاندانی  تشرینیەكان خۆپیشاندانێكی فراوان لەبەغدای پایتەخت ئەنجامدەدەن. 

بزوتنەوەکانی تشرین لە بەغدا نۆ داواکارییان بۆ بەشداربوانی خۆپیشاندانەکەی سبەی بڵاو كردۆتەوە و  داوای پاراستنی ئاشتی خۆپیشاندانەکانيش دەکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP