دواین هەواڵ

ئابوری‌

 30/09/2022

وەزارەتی نەوتی عێراق ئامارى بەرهەمهێنان و فرۆشتنى نەوتى مانگى ڕابردووى بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز  

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئامارى هەناردەکردن و فرشتنى نەوتى بڵاوکردەوە و دەڵێت، داهاتی فرۆشتنی نەوت لەمانگی رابردوودا گەیشتۆتە 9 ملیارو 688 ملیۆن و 903 هەزار دۆلار. 

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی نەوتی عێراق لەراگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، بەگوێرەی راپۆرتە سەرەتاییەکانی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق (سۆمۆ)لەمانگی ئابدا 101 ملیۆن و 859 هەزارو 528 بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی بازارەكانی جیهان كردوە .

راشیگەیاندوە، كۆی داهاتی فرۆشراوی نەوت گەیشتۆتە 9 ملیارو 688 ملیۆن و 903 هەزار دۆلار.

وەزارەتەكە  ئاماژەی بەوەشكردوە، لەكێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشور  100 ملیۆن و 750 هەزار بەرمیل و لە  كێڵگەی كەركوكیشەوە 1 ملیۆن و 109 هەزارو 528 بەرمیل هەناردە كراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، تێكرای نرخی هەربەرمیلێك نەوتی فرۆشراو گەیشتۆتە 95 دۆلار.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP