دواین هەواڵ

جیهان‌

 30/09/2022

زێلینسكی: تاوەكو پۆتین سەرۆك بێت گفتوگۆ لەگەڵ رووسیا ناكەین

هەرێم نیوز

سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كدا، وه‌ڵامی پوتنی دایه‌وه‌ كەداوای راگرتنی جەنگ و گفتوگۆی لەئۆكرانیا كردبوو.

ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا لەپەیامێكی ڤیدیۆیدا وەڵامی وتەكانی ئەمرۆی ڤلادیمێر پوتنی دایەوە و رایگەیاند، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا بێت ئەوان  گفتوگۆ لەگەڵ رووسیا رەتدەكەنەوە.

سەرۆكی ئۆكرانیا  راشیگەیاند، له‌گه‌ڵ مۆسكۆ ناچێته‌ هیچ  گفتوگۆیەكەوە  هەتا ئەو كاتەی  پوتن سه‌رۆكی رووسیا بێت.

زیلنیسكی وتشی،  ئەوان كاتێك دەچنە گفتوگۆو دانوستاندن كە لەجێگای پۆتین كەسیكی دیكەی سەرۆكی رووسیا بێت .

ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی،  لەدرێژەی پەیامەكەیدا هێرشی توندیشی كردە سەر پۆتین و رایگەیاند، پوتن نازانێت شکۆ و راستگۆیی چین، ئێمە هاوپەیمانێکی راستگۆین، هەموو رێکارەکانمان بۆ بە ئەندامبوونی ناتۆ تەواو کردوون. لەگەڵ هاوپەیمانەکانیشماندا سەلماندوومانە كه‌ باوەڕمان به‌ یه‌كدی هه‌یه‌، له‌ هاوكاریكردن و پارێزگاریكردن له‌ یه‌كدیش ناوه‌ستین.

رۆژی 23 تاوەکو 27ی مانگ،ریفراندۆم لەو چوار پارێزگایەی ئۆکراینا بەڕێوەچوو. بەگوێرەی ئەنجوومەنی سەرپەرشتی ریفراندۆمەكە، 94.3%ی بەشداربووانی راپرسییەكە ئەو چوار پارێزگایە دەنگیان بە بەڵێ بۆ جیابوونەوە لە ئۆکراینا و چوونە سەر رووسیادا. 

لە پارێزگای دۆنێتسک رێژەی بەشداریکردن 97.51% بوو و دەنگی بەڵێ-ش 99.23% بوو. لە پارێزگای لوهانسک رێژەی بەشداری 92.6% بوو و 98.42% بەشداربووان دەنگیان بە بەڵێ-دا. لە پارێزگای خێرسۆن رێژەی بەشداریکردن 76.86% بوو و 87.05% دەنگیان بە بەڵێ بۆ جیابوونەوە لە ئۆکراینادا. لە پارێزگای زاپۆریژیا رێژەی بەشداری 85.4% بوو و لەو رێژەیەش 93.11% دەنگیان بە چوونە سەر رووسیادا. 

ئەمرۆش هەینی،  ڤلادیمێر پوتن  سەرۆکی ڕوسیا، لە مەراسیمێكدا واژووی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌كانی زابۆریژه‌، لۆگانسك، دۆنیتسك و خێرسۆن بۆ سه‌ر رووسیای ئیتیحادی كردو ئەو چوار ناوچەیەی ، خستە سەر روسیا. 




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP