هەرێم نیوز
سەرۆکی ڕوسیا، لە مەراسیمێكدا واژووی لهسهر گهڕانهوهی ناوچهكانی زابۆریژه، لۆگانسك، دۆنیتسك و خێرسۆن بۆ سهر رووسیای ئیتیحادی كردو ئەو چوار ناوچەیەی ، خستە سەر روسیا.
ڤلادمیر پۆتین، سەرۆکی ڕوسیا لەدوای واژۆكردنەكەش لەوتەیەكدا رایگەیاند، خهڵكی لۆگانسك و دۆنیتسك و خێرسۆن و زابۆریژیا، خۆیان به ئازادانه بڕیاریان داوه بگهڕێنهوه سهر رووسیا و ئهوه مافی خۆیانه.
وتیشی، دهمهوێت رژێمی كیێڤ و ئهوانهی ههڵی دهسووڕێنن له خۆرئاوا باش ببیستن، لهمڕۆوه خهڵكی ئهو ناوچانه بۆ ههمیشه هاووڵاتی رووسیان.
رۆژی 23 تاوەکو 27ی مانگ،ریفراندۆم لەو چوار پارێزگایەی ئۆکراینا بەڕێوەچوو. بەگوێرەی ئەنجوومەنی سەرپەرشتی ریفراندۆمەكە، 94.3%ی بەشداربووانی گشتپرسییەکەی ئەو چوار پارێزگایە دەنگیان بە بەڵێ بۆ جیابوونەوە لە ئۆکراینا و چوونە سەر رووسیادا.
لە پارێزگای دۆنێتسک رێژەی بەشداریکردن 97.51% بوو و دەنگی بەڵێ-ش 99.23% بوو. لە پارێزگای لوهانسک رێژەی بەشداری 92.6% بوو و 98.42% بەشداربووان دەنگیان بە بەڵێ-دا. لە پارێزگای خێرسۆن رێژەی بەشداریکردن 76.86% بوو و 87.05% دەنگیان بە بەڵێ بۆ جیابوونەوە لە ئۆکراینادا. لە پارێزگای زاپۆریژیا رێژەی بەشداری 85.4% بوو و لەو رێژەیەش 93.11% دەنگیان بە چوونە سەر رووسیادا.