هەرێم نیوز
بۆ حەوتەم ڕۆژی لەسەر یەک، ئێران تۆپبارانی دەڤەری برادۆست دهكات.
به گوێرهی زانیارییهكان له چۆمان، چیاکانی بەربزین و سەقەر، گوندەکانی بن پەرێز، بن رەشکین، بەنێ و بەرچیخە، لەژێر تۆپبارانی ئێراندان.
رۆژی 28ـی ئەیلول، بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە دەوروبەری سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە نزیک پردێ، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە هێرشیان کرایەسەر.
دوای چەند کاتژمێرێک لەو رووداوە، سوپای پاسدارانی ئێرانی بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشانە راگەیاند.
بە پێی لێدوانی محەمەد پاكپوور، فەرماندەی ھێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران، هێرشەکە لە رێگەی 73 موشەكی بالستی و دەیان فڕۆكەی بێفرۆكەوانی بۆمبرێژكراوەوە بووە و "توانیومانە 42 ئامانجی خۆمان بپێکین".