هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، دوای تێپه‌ڕبونی حه‌وت رۆژ به‌سه‌ر بێسه‌روشوێنبونیدا، به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ته‌رمی هاوڵاتییه‌ك له پشت گۆڕستانی قەڵادزێ دۆزراوه‌ته‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئه‌مڕۆ هه‌ینی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "پاش ئەوە ڕۆژی 23ی ئه‌م مانگه لە بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین سکاڵا تۆمارکرا لەسەر ئەوەی هاوڵاتی (ج . ح) لەدایکبوی ساڵی 1975 ڕەگەزی نێر، دانیشتوی گەڕەکی ڕاپەڕین چوه‌تە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە، دوای تێپەڕبونی حه‌وت ڕۆژ بەسەر ونبونەکەیدا تەرمەکەی دۆزرایەوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، بە وتەی هاوسەرەکەی، ئه‌و هاوڵاتییه "باری دەرونی جێگیر نەبوە" و به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینیش لە پشت گۆڕستانی قەڵادزێ ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین باسی له‌وه‌شكردوه، "پاش گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و تەندروستی بڕیاردرا تەرمەکەی بەرێبکرێت بۆ پەیمانگەی پزیشکی دادی ڕانیە بەمەبەستی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".