هەرێم نیوز
ئەندازیار ئەنوەر حمە سەعید سەرۆکی لیژنەی هەڵمەتی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕەوی سەر تۆڕەکانی کارەبا ئاشکرایکرد دوای پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ نەهێشتنی سەرپێچی و زیادەڕەوی لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی، ئەمڕۆ پێنج شەممە لەچەند شوێنێکی جیاجیای ناو شاری سلێمانی و دەوروبەری کارەبای ژمارەیەک شوێن و بینای بازرگانی بڕدران
ئەوەشی خستەڕو، بەهۆی قەرزاری و نەدانی پارەی کارەبا لە دوو ڕۆژی ڕابردودا لە ڕێی لیژنەکانەوە زیاتر لە ٢٠٠ شوێن و بینای بازرگانی کارەباکانیان بە کاتی بڕدراوە لەڕێی سیستمی پێوەری زیرەکەوە تا کاتی دانی پارەی کارەباکانیان کە قەرزەکانیان لە سەروو ١٠ ملیۆن دینارەوەیە.