دواین هەواڵ

کوردستان‌

 30/09/2022

لێخۆشبوونی گومرکی لە 14 جۆر مادەی خۆراكی دەرێژ دەكرێتەوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، نوسراوێكی ئاراستەی دەروازە سنوورییەكان كردووە و بەپێی نووسراوەكە بڕیاری لێخۆشبوون لە 14 جۆر مادەی خۆراكی دەرێژ دەكرێتەوە.  

بەگوێرەی گشاتاندنێكی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەرێم، لەسەر بڕیاری وەزیری دارایی، بڕیار دراوە بە درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە 14 جۆر مادەی خۆراكی تا كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران، كە بڕیاری كۆتایی لەبارەوە دەدرێت.  

بەگوێرەی بڕیارەكەی حكومەتی هەرێم، لێخۆشبوون لە باجی گومركی بۆ 14 جۆر مادەی خۆراكی لە پاقلەمەنی و دانەوێڵە و شیر و زەیت و ڕۆن و چەند مادەیەكی دیكەی خۆراكی دەركرابوو نوێ‌ دەكرێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP