دواین هەواڵ

جیهان‌

 29/09/2022

ژیانی کەتایۆنی ریاحی لە مەترسیدایە

هەرێم نیوز

ئەدمینی پەیجی ئەکتەر کەتایونی ریاحی رایگەیاند، "ژیانی کەتایونی ریاحی لە مەترسیدایە با هەموومان دەنگی ئەو بین".

ئەدمینی پەیجی کەتایونی ریاحی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە، "بەپێی ئەو هەواڵەی لە خزم و کەسوکاری کەتایۆنی ریاحی دەستمانکەوتووە، پۆلیسی ئێران هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو ئەکتەرە، بەڵام ناوبراو توانیویەتی لەدەست پۆلیس هەڵبێت".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "شەوی رابردوو هێزەکانی پۆلیس کە فەرمانی دەستگیرکردنیان پێبووە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هونەرمەندە و دەستبەسەر هەندێک شتومەکی تایبەیتی وەک (مۆبایل و لاپتۆپ و ...)دا گیراوە".

باسی لەوەش کردووە، "ژیانی کەتایۆنی ریاحی لە مەترسیدایە با هەموومان دەنگی ئەو بین"، دەشڵێت، "هیچ هەواڵێکمان لەبارەی شوێن و تەندروستی کەتایۆنی ریاحی نییە"

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا و بەهۆی گرتنی لەلایەن پۆلیس و دواتر گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، ئەمەش کاردانەوەی خەڵک و هونەرمەندان و چینەکانی دیکەی ئێرانی بەدوای خۆیدا هێنا، لەوانەش کەتایۆنی ریاحی کە لەرێگەی بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی بە بێ لەچک و دواتر چالاکی لە تۆڕی ئینستاگرام هاوخەمی دەردەبڕی.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP