دواین هەواڵ

جیهان‌

 29/09/2022

ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

هەرێم نیوز

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، 10 کۆمپانیا و کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێران سزادران.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە نوێرترین سزاکانی بۆ سەر ئێران، سزای بەسەر 10 کۆمپانیا و کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئەو وڵاتەدا سەپاند.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو 10کۆمپانیایە هاوکاری ئێران بوون لە خۆدزینەوە لە سزاکان.

هاوکات، لە لیستی سزاکاندا کۆمپانیاکانی ئیمارات و هۆنگ کۆنگ و هیندستانی تێدایە.کە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەمریکا جدی دەبێت لە بڕینی نەوتی ئێران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP