هەرێم نیوز
دوای گیانلەدەستدانی رەیحانە رەحمانی بەهۆی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆیە و چەند ناوچەیەکی دیکەی هەرێم، ئەمشەو کۆرپەکەشی گیانیلەدەستدا.
به‌هۆی هێرشه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە و چه‌ند ناوچه‌كی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ره‌یحانه ره‌حمانی كه دووگیان بوو، گیانی له‌ده‌ستدا و كۆرپه‌كه‌ی له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه به زیندوویی رزگاركرا، دوای رۆژێك مانه‌وه‌ی كۆرپه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه، ئه‌مشه‌و گیانی له‌ده‌ستدا.
زانیار رەحمانی باوکی وانیار، پێشتریش بەهۆی بۆردوومانەکانی ئێران لە کۆیە هاوسەرەکەی گیانی لەدەستدا راگه‌یاند، ته‌رمی وانیار له پزیشكی دادی ده‌یبمه لای دایكی، بۆ ناشتنیشی، چاوه‌ڕێی بڕیاری سه‌ره‌وه‌ی خۆمانین.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، وانیار و دایكی به‌یه‌كه‌وه ده‌نێژم و له‌یه‌كیان جیایان ناكه‌مه‌وه.
رۆژی چوارشەممە، 28ـی 9ی 2022، ئێران چەند جارێک لە رێگەی مووشەک و درۆنەوە هێرشیکردە سەر بنکە و بارەگاکانی لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆیە، زڕگوێز و شێراوە. هەروەها ماوەی چەند رۆ‌ژێکیشە بنکە و بارەگاکانی ئەو حیزبانە لە ناوچە سنوورییەکان بۆردوومان دەکات، لە ئەنجامی ئەوە هێرشانەش لانیکەم 9 کەس کوژران و سەرووی 30ی دیکەش برینداربوون.