هەرێم نیوز
سه‌رۆكی رووسیا رایگەیاند، هۆکاری شەڕی ئۆکرانیا، هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤییەتە .
ڤلادیمێر پۆتن سه‌رۆكی رووسیا، له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، هۆكاری شه‌ڕی ئۆكرانیا، بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه یه‌كێتی سۆڤییه‌ت و كێشه‌ی وڵاته هه‌ڵوه‌شاوه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئه‌وه‌ی له نێوان رووسیا و ئۆكرانیادا رووده‌دات، جیا له‌وه‌ش ئه‌و رووداوانه‌ی كه له وڵاته هاوسنووره‌كان رووده‌ده‌ن، هه‌مووی بۆ كاریگه‌رییه‌كانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
یه‌كێتی سۆڤییه‌ت لە ساڵی 1991 هه‌ڵوه‌شایه‌وه و كۆتایی به جیهانی دوو جه‌مسه‌ری هات وڵاته‌كه‌ش به‌سه‌ر كۆماره پێكهێنه‌ره‌كانی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت دابه‌شكرا.