هەرێم نیوز
ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌دو كرده‌وه‌ی جیاوازدا چوار تۆمه‌تباری دزیكردن ده‌ستگیركران، كه دزیان له‌مزگه‌وت و چه‌ند شوێنێكی دیكه كردوه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "سێ له‌تۆمه‌تباره‌كان به‌نای (د ، و ،ع) و (م ، ج ، ح ) و (ھ ، ھ، ئ) دانیشتوی ناحیه‌ی ته‌كیه‌ی كاكه‌مه‌ندن، باندێكێ دزیكرنیان پێكهێنابو، له شاری سلێمانی له هه‌ریه‌ك له شوێنه‌كان (مزگه‌وتی ڕه‌حمان له‌گه‌ڕه‌كی كانی كورده، له‌مزگه‌وتی فیرده‌وس له‌گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین، له‌محه‌لێكی چیمه‌نتۆو چه‌ولم كه‌خاوه‌نداریه‌تیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مامی یه‌كێك له‌تۆمه‌تباره‌كان) دزیان كردبو له‌گه‌ڵ دزینی ماتۆڕسكیلی هاوڵاتیان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا یه‌كێك له‌تۆمه‌تباره‌كان ئاشكرایكرد له‌لایه‌ن تۆمه‌تبار (ھ ، ھ ، ئ) ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ری".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "له‌كرده‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی هێزه‌كانمان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی تۆمه‌تبارێكی دیكه به‌ناوی (ج ، ئ ، ج ) ی دانیشتوی گه‌ڕه‌كی پیرادییه‌كانی ناحیه‌ی شۆڕ‌شیان ده‌ستگیركرد، كه‌هه‌ستاوه به‌دزینی ماتۆڕسكیلی هاوڵاتیان و پاش ته‌له‌فكردن و پارچه‌پارچه‌كردنیان ویستویه‌تی له‌بازاڕدا بیفرۆشێت".
باسی لەوەش کردووە، "تۆمه‌تباره‌كان سه‌رجه‌میان له‌سه‌ر داوای یاسای هاوڵاتیان و به‌بڕیاری دادوه‌ری دادگه‌ی لێكۆڵینه‌وه به‌پێی مادده‌كانی (393 و 446) له‌یاسای سزادانی عێراقی گیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه".