هەرێم نیوز
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابیانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له هه‌ولێر کرد و رایگەیاند،زانكۆی سه‌لاحه‌دین بنه‌ما و سه‌رچاوه‌ی زۆرێك له زانكۆكانی كوردستان بووه و سه‌رۆك بارزانی له ساڵه سه‌خته‌كاندا پشتگیری تایبه‌تی له زانكۆكاندا كردووه.
ئاماژەی بەوەش کرد، زانكۆی سه‌لاحه‌دین رۆڵێكی به‌رچاوی له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات هه‌بووه.
سەرۆکی حکومەت وتیشی، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم به هه‌موو هێز و توانای خۆی هه‌وڵده‌دات، زانكۆكانمان كه پێویستیان به په‌ره‌پێدان و پێشكه‌وتنی زیاتر هه‌یه بۆیان دابین بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ناوچه‌كه و جیهانیش بكه‌ن و له ئاست پێشكه‌وتنی زانستی و ته‌كنۆلۆژیای ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا بن.
ئەوەشی خستەڕوو، ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ یارمه‌تیدان و چاكسازی كه‌رتی په‌روه‌رده و خوێندن و خوێندنی باڵا و پێشخستنی زانكۆكانی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی زانكۆكان ته‌نیا شوێنی به‌خشینی بڕوانامه و كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مرۆڤی بڕوانامه‌دار نه‌بن، به‌ڵكو ده‌زگا و ناوه‌ندێكی گرنگی داهێنان و پێشكه‌وتن و گۆڕانكاری بن له كۆمه‌ڵگه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن نه‌وه‌یه‌كی هۆشیار و نیشتمانپه‌روه‌ر و مرۆڤ دۆست و ژینگه‌پارێز په‌روه‌رده بكه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، مه‌سرور بارزانی باسی لەوەش کرد، له ماوه‌ی رابردوو، به بیانووی جیاجیا و بێ پاساو په‌لاماری وڵاته‌كه‌مان ده‌درێت و پێشێلی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌مان ده‌كرێت و پێشێلی مافه ده‌ستوورییه‌كانمان ده‌كرێت، ئێمه وه‌ڵامی ئه‌م جۆره هه‌ڵوێستانه به‌وه ده‌ده‌ینه‌وه خۆمان و وڵاته‌كه‌مان به‌هێز بكه‌ین، تا ئێوه زیاتر بتوانن به زانست و خۆشه‌ویستنی وڵات و لێبوردن به‌هێزتر بكه‌ن، وڵاتێكی به‌هێزترمان ده‌بێت و ده‌توانین رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و له‌مپه‌رانه ببینه‌وه كه دێنه سه‌ر رێگه‌مان.
جەختیشیکردەوە، ئه‌و په‌لامارانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر خاكه‌كه‌مان چاره‌سه‌ری هیچ گرفتێك ناكه‌ن، ئێمه گه‌لێكی ئاشتیخوازین، نامانه‌وێت كێشه بۆ هیچ وڵاتێكی دراوسێ درووست بكه‌ین، په‌یامی ئێمه په‌یامی ئاشتیی و ئازادیی و رێزگرتنه له یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای رێزی به‌رامبه‌ر.
دووپاتیكرده‌وه، ئێمه ده‌مانه‌وێت وڵاته‌كه‌مان پێشبخه‌ین و بژین، ئه‌وانه‌ی یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن سوپاسیان ده‌كه‌ین، ئه‌وانه‌ش نایانه‌وێت یارمه‌تیمان بده‌ن، با له‌مپه‌ر له‌سه‌ر رێگه‌مان درووست نه‌كه‌ن، چونكه ئێمه بڕیارمان داوه بژین و پێشكه‌وین و وڵاتمان ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه و نه‌وه‌كانمان به چه‌كی زانست به‌هێز بكه‌ین و به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی گه‌شتر هه‌نگاو بنێین.
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی، ئێمه سه‌ركۆنه‌ی هه‌موو ئه‌و په‌لامار و ده‌ستدرێژیانه ده‌كه‌ین، كه ده‌كرێنه سه‌رمان، داوا له حكومه‌تی فیدراڵی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كه‌ین، كه سنوورێك بۆ ئه‌و په‌لامار و ده‌ستدرێژیانه دابنێن.