دواین هەواڵ

عێراق‌

 29/09/2022

یەدەگی بانکی ناوەندی عێراق گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی

هەرێم نیوز

بانكی ناوه‌ندی عێراق راگه‌یاند، بڕی یەدەگی بانکی ناوەندی 87 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندوه‌، دەشڵێت، به‌های دراوی عێراقی به‌ڕێژه‌ی 130% زیاتره‌ له‌ به‌های راسته‌قینه‌ی خۆی.

ئیحسان شه‌مه‌ران یاسری راوێژكاری بانكی ناوه‌ندی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، "یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندی بڕی 87 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاند، كه‌ زۆرترین ژماره‌ی یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌، جگه‌ له‌وه‌ش له‌ئێستادا دراوی عێراقی زۆر به‌هێزه‌ چونكه‌ یه‌ده‌گه‌كان له‌ 130% سه‌رچاوه‌ی پاره‌كان له‌ بانكه‌كان پێكده‌هێنن، جگه‌ له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی بۆ دابینكردنی پێداویستیی بازرگانان بۆ هاورده‌كردنی كاڵاكان".

ئاماژەی بەوەش کرد، "بڕی یه‌ده‌گی عێراق ژماره‌ی ڕه‌های بوژانه‌وه‌ی ئابوری نییه‌، وه‌ك چۆن پێشتر گه‌یشته‌ 40 ملیار و ئابوریش له‌ بوژانه‌وه‌دا بو، به‌ڵكو ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌كی ڕێنمایی دارایی و دیسپلینی دارایییه‌ كه‌ ده‌وڵه‌ت به‌شداری تێدا ده‌كات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دراوه‌كه‌ی".

ئەوەشی خستەڕوو، "هه‌مو خه‌رجییه‌ كۆنتڕۆڵنه‌كراوه‌كانی حكومه‌ت به‌ شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر بڕی یه‌ده‌گ ده‌بێت و كه‌می ده‌كه‌نه‌وه‌، هیواخوازیشن له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بڕی یه‌ده‌گی دراوی عێراقی 100 ملیار دۆلار تێپه‌ڕێنێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP