محه‌مه‌د جه‌مال – هه‌ولێر
به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری شه‌قلاوه ڕایده‌گه‌یه‌نێت" له سێ مانگی هاوین دا زیاتر له 130 هه‌زار گه‌شتیار ڕوویان له شه‌قلاوه كردووه و ماونه‌ته‌وه.
هه‌ژار مسته‌فا ڕه‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری شه‌قلاوه بۆ هه‌رێم نیوز ڕایگه‌یاند، ڕه‌وشی گه‌شتوگوزار له شه‌قلاوه به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو زۆر باشتر بووه، ته‌نانه‌ت له چاو ساڵانی پێش كۆرۆناش باشتر بووه و گه‌شتیاری زیاتر ڕووی له شه‌قلاوه كردووه.
ده‌شڵێت:" له‌ماوه‌ی سێ مانگی هاوینی ئه‌مساڵ دا زیاتر له 130 هه‌زار گه‌شتیار له شه‌قلاوه ماونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌یسه‌ڵمێنێت كه حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام پاڵپشتی كه‌رتی گه‌شیتارییه، به تایبه‌ت وه‌به‌رهێنه‌ران به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی ده‌كرێن و ئاسانكارییان بۆ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها له بازگه‌كانیش دا ئاسانكاری بۆ گه‌شتیاران ده‌كرێت، تاوه‌كو زیاتر بتوانن ڕوو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن."
به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری شه‌قلاوه ڕوونیشی ده‌كاته‌وه، كه ئێستا به‌هۆی كۆتایی هاتنی وه‌رزی هاوین و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان له كوردستان و ناوچه‌كانی تری عێراق، ڕێژه‌ی گه‌شتیاران له كه‌مبوونه‌وه‌دایه، به‌ڵام له دوای پشووه‌كانی نیوه‌ی ساڵ و سه‌ری ساڵی نوێ دووباره گه‌شتیاران بۆ وه‌رزی زستان و گه‌شتی ناو به‌فر ڕوو له كوردستان و شه‌قلاوه به تایبه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
وتیشی، كه شه‌قلاوه له شه‌وێك دا ده‌توانێت نزیكه‌ی 9 هه‌زار گه‌شتیار له‌خۆ بگرێت و بیحه‌وێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی زۆره بۆ شارێكی بچووكی وه‌كو شه‌قلاوه.