دواین هەواڵ

عێراق‌

 28/09/2022

راگەیەنراوێک لە وەزیرەکەى سەدرەوە

هەرێم نیوز

وەزیرى سەدر ئیدانەى هێرشەکەى سەر ناوچەى سەوزى کرد و جەختیکردەوە کە ئامانج لەو هێرشە نانەوەى فیتنەیە.  

ساڵح محەمەد عێراقى، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئێمە بە توندی بەکارهێنانی توندوتیژی و چەک ڕەتدەکەینەوە کە لەلایەن لایەنە نەناسراوەکانەوە ئەنجام دەدرێت بۆ بۆردومانکردنی ناوچەی سەوز کە لە ڕێگەیەوە دەیانەوێت فیتنە لە عێراقی خۆشەویستماندا دروست بکەن".  

دەشڵێت: "دیارە ئەو کەسەی کە ئەم کردەیەی ئەنجامدا داگیرکەر و تیرۆر، پاشماوەی بەعسی سەدامین، یان ئەو پارتانەی کە دەیانویست ناوبانگی ڕیفۆرم و ڕیفۆرمخوازان تێکبدەن، یان شۆڕشگێڕان بەو کارە تۆمەتبار بکەن".  

ئەوەشى خستووەتەڕو "وتمان و ئێستاش دەڵێین: نیشتمان لە هەموو شتێک بەنرخترە.. ئەگەر دەستت درێژ بکەیت بۆ کوشتنم دەست درێژ ناکەم بۆ کوشتنت.. خودا پاسەوانی چاکسازیخوازانە".  

لاى خۆیەوە، فەرماندەى گشتى هێزەکانى سەرایا سەلام ئیدانەى هێرشەکەى سەر ناوچەى سەوزى کرد کە بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون.  

مستەفا حەمیداوى لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئیدانەى هێرشەکەى کردووە و جەختیکردووەتەوە لەسەر مافى خۆپیشاندانى ئاشتیانە کە دەستور گرەنتى کردووە.    



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP