دواین هەواڵ

عێراق‌

 28/09/2022

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران دەکات

هەرێم نیوز

وەزارەتی دەرەوەی عێراق "بە توندی" سەرکۆنەی بۆردوومانەکانی ئێران بۆسەر بارەگای حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، ئێران "20 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمب هەڵگر"ی لەو هێرشانە بەکارهێناوە کە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیێنێت، ئەو هێرشانە "پێشهاتێکی مەترسیدارن" و هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دەکەن و، کاریگەرییەکانی ترس و تیرۆر لەسەر خەڵکی سڤیل چەند هێندە دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق "هەموو لەشکرکێشییەکی سەربازی" رەتدەکاتەوە و دەشڵێت، هەموو کارێک دەکەن بۆ ئەوەی لە رێگەی دیپلۆماسییەوە رێگە لە دووبارەنەبوونەوەی ئەو کارانە بگرن.

نوێدەکرێتەوە..



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP