هەرێم نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقدا، دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رەتکرایەوە.
بەپێی زانیارییەکان، دوای ئەوەی شاخەوان عەبدوڵڵا دانیشتنەکەی بەڕێوەبرد، بە کۆی دەنگی ٢٢٢ پەرلەمانتار، دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد حەلبوسیی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رەتکرایەوە. پاشان محەمەد حەلبوسی وەک سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوەکەی بەڕێوەبرد.