د.داهات حوێزی
- سەریەشە حاڵەتێكى زۆر باوە و تەقریبەن كەس نیە تووشی سەریەشە نەبێت، بەڵام ئەوەى باشە زۆربەى حالەتەكان حالەتی بێ مەترسین.
-لە هۆكارە سەرەكیەكانی سەریەشە بریتین لە سەریەشەی گرژی(سەریەشەی هیلاكی)، سەریەشەى نیوەیی(شەقیقە) سەریەشەی هیێشوویی،هەوكردنی گیرفانە هەواییەكان، ئازاری دەماری ژمارە ٥، ئازاری دەم و چاو، سەریەشە بەهۆی خویێنبەربون و جەلتە و گرێی مێشك، هەوكردنی پەردەی میێشك(سحایا)، ئازاری گوازراوە لە چاو و مل و ددانەكان.
هەندیێ كەس تووشی سەریەشە دەبن بەهۆی زۆر بەكارهێنانی دەرمان(سەریەشەی دەرمانی).
-شه‌قیقه جۆرێكی باوی سه‌ریه‌شه‌یه كه یه‌ك لای سه‌ر ده‌گرێته‌وه، ئازاره‌كه وه‌كو لێدانی خوێنبه‌ره‌كان وایه و ئێشێكی زۆر سه‌خته، له هه‌موو ته‌مه‌نێكدا ڕووده‌دات به‌ڵام زیاتر له نێوان 15-55 ساڵی ته‌مه‌ن په‌یدا ده‌بێت و لە ژنان زیاتر ڕوودەدات، زۆر لە نەخۆشەكان لە خانەوەدەكەیان ئەم نەخۆشیە هەیە.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه زۆر له حاڵه‌ته‌كانی شه‌قیقه به سه‌ریه‌شه‌ی گرژی یان سه‌ریه‌شه‌ی گیرفانه هه‌واییه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كرێ و چاره‌سه‌ری ته‌واوی نه‌خۆشه‌كه ناكرێت.
-زۆربه‌ی خه‌ڵكی كه به‌ده‌ست سه‌ریه‌شه‌ی شه‌قیقه ده‌ناڵێنن تیبَینی ئەوه‌یان كردوه كه هه‌ندێ خواردنی وه‌كو په‌نیری لەقوتونراو، مۆز،نه‌سته‌له، شه‌ربه‌تی گیراوە، مەی خورادنەوە هانی دروست كردنی حاڵه‌ته‌كه ده‌ده‌ن.
-هه‌ندێ له‌و فاكته‌رانه‌ی تر كه یارمه‌تیده‌رن بۆ سه‌ریه‌شه‌كه برتین له هیلاكی، برسیەتى،تێكچوونی خەو، دڵه‌راوكێ،رووناكی تیژ،ده‌نگه ده‌نگی به‌رز و خواردنی حه‌بی مه‌نع، هه‌ندێ ئافره‌ت له نزیكی سوڕی مانگانه تووشی ئه‌م سه‌ریه‌شه ده‌بن (بەڵام لە ماوەى سكپرى سەختى سەریەشەكە كەمتر ئەبیێتەوە).