دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 27/09/2022

تێکچوونی کەسایەتی ناجێگیر (Borderline personality disorder)

ئامادەکردن: هەستیار برادۆستی - قوتابی بەشی دەروونزانی - زانکۆی سۆران

یەکێکە لە باوترین لەتێکچوونە مەترسیدارەکانی نەخۆشی دەروونی.

•تێکچوونی کەسایەتی سنووری نەخۆشییەکی دەروونییە کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر توانای مرۆڤ هەیە بۆ ڕێکخستنی هەستەکانی.

ئەم لەدەستدانی کۆنترۆڵی سۆزدارییە دەتوانێت ئیمپاڵسیڤیەت زیاد بکات، کاریگەری لەسەر چۆنیەتی هەستی مرۆڤ هەبێت بەرامبەر بە خۆی، کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ کەسانی دیکەدا هەبێت.

نیشانەکان:

•کاریگەری لەسەر بیرکردنەوەکان: زوو گۆڕانی بیرکردنەوە، گومان، وێناکردنی خود

•کاریگەری لەسەر هەستەکان: زوو هەڵچوون، دڵتەنگی، دڵەڕاوکێ، خاڵیبوون.

• کاریگەری لەسەر ڕەفتارەکان: تێکچوونی پەیوەندی، زیان بەخۆ گەیاندن.

هۆکارەکان

•بۆماوەیی: هەبوونی ئەو نەخۆشیە لە یەکێک لە ئەندامانی خێزان، لە باوک باپیر دایک، مام....

•هۆکارە ژینگەییەکان: لەدەستدانی دایک و باوک و کەسە نزیکەکان لە تەمەنی منداڵی، یان دەستدرێژی سێکسی

•کارکردنی مێشک

پۆلێنکردنی تێکچوونی کەسایەتی ناجێگیر بەگوێرەی DSM-IV 

•هەوڵدان بۆ دوورکەوتنەوە لە پەیوەندییەکان بەمەبەستی دوورکەوتنەوەیان لەوەی بەجێبهێڵرێن، واتە پەیوەندی لەگەڵ کەسانی تر نابەستن لە ترسی تێکچوونی پەیوەندی و بەجێهێشتنیان .

•زوو گۆڕانی هەستەکانیان، کەسەکە بەیانی لەخەو هەستاوە دڵی خۆشە پاش ماوەیەک هەستی دەگۆڕێت و هەست بە دڵتەنگی دەکات واتە زوو هەستەکانیان دەگۆڕێن.

•هەست بە خاڵی بوون دەکەن.

•هەبوونی کەسایەتیەکی شلەژاو.

•ڕەفتاری سەرەڕۆیانە ئەنجام دەدەن.

•توڕەبوونی زۆر و نەگونجاویان هەیە.

•نەچەسپاوی و ناجێگیری لە پەیوەندییەکان.

•بیرۆکە یان ئەنجامدانی کرداری خۆ ئازاردان یان خۆکوژی و خۆ سوتاندن.

•گومانی خراپ لە کەسانی چواردەوریان دەکەن.

٭ئەگەر هەر کەسێک پێنج یان زیاتر لەم نیشانانەی هەبوو واتە نەخۆشی تێکچوونی کەسایەنی ناجێگیری هەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP