هەرێم نیوز
وەزارەتی رۆشنبیری و فەرمانگەی میدیا و زانیاری کۆبوونەوە و بڕیاردرا بە ئامادەکردنی رێبه‌رێكی میدیایی بۆ میدیای كوردیی و بەدواداچوونی بۆ سەرچاوەی دارایی دەزگا میدیاییەکان لە هەرێم.
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشه‌ممه 27ـی 9ی 2022 بۆ به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له باره‌ی پرسه ڕۆشنبیری و میدیاییه‌كان، به چاودێری حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له دیوانی وه‌زاره‌ت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به بڕگه‌ی دووه‌می بڕیاری (157) و بڕیاری (163)ـی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له د. جوتیار عادل، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، نوێنه‌ری تایبه‌تی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، دارایی و ئابووری و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری ده‌سته‌ی گشتیی مافی مرۆڤ ئاماده بوون.
ئەوەش هاتووە، تاوتوێی چه‌ند ته‌وه‌رێكی تایبه‌ت به پرسی میدیا و پێشخستنی زیاتری ئه‌و بواره‌یان كرد، به تایبه‌تی دانانی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی دووه‌م له بڕیاری ژماره (157)ـی كۆبوونه‌وه‌ی ژماره (85)ـی ڕۆژی (22ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022) ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌و بڕگه‌یه‌دا بڕیاری داوه، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان به هه‌ماهه‌نگی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌دواداچوون بۆ سه‌رچاوه‌ی دارایی میدیا له هه‌رێمی كوردستان بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا، بڕیاری پێویست دران. به‌شداربووان جه‌ختیان كرده‌وه، كه پێویسته له پێودانگی یاسایی و له ژێر رۆشنایی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، كاری جددی بكرێت بۆ به دواداچوونی زیاتری ره‌وشی میدیا له هه‌رێمی كوردستان.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له مژاره‌كانی، ئاماده‌كردنی رێبه‌رێكی میدیایی بۆ میدیای كوردیی، رێكخستنی بابه‌تی فریكوێنسی په‌خشی كه‌ناڵه‌كان و رێكلامی بازرگانی تاوتوێ كران.
هه‌روه‌ها لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه، له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی رێبه‌ره میدیاییه‌كه‌وه جه‌ختیان كرده‌وه، كه پێویسته هه‌ریه‌ك له بابه‌تی پێوه‌ره‌كانی ناوه‌ڕۆكی میدیایی، ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی پیشه‌یی په‌یامنێرانی جه‌نگی، رێكخستنه‌وه‌ی پرۆگرامه میدیاییه‌كانی تایبه‌ت به خێرخوازی و میدیای ئه‌لیكترۆنی كوردیی ئاوڕی جدییان لێ بدرێته‌وه، ئاستی پیشه‌ییان به‌رز بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی بنه‌ما پیشه‌یی و یاساییه‌كانی كاری میدیادا، پێشبخرێن.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پاڵپشت به بڕیاری ژماره (163)ـی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له رۆژی (29ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022)، له ژێر چاودێری وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان‌دا، بڕیار درا به ده‌ستنیشانكردنی لیژنه‌یه‌ك بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌موو ئه‌و سه‌رنج و پێشنیازانه‌ی خراونه‌ته‌ڕوو له پێناو باشتر كردنی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاتی ڕاپه‌ڕاندن و ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م.
هه‌روه‌ها بڕیار درا، به به‌شداری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاری دیكه له نێوان وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكرێت، له پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌كه و پێشخستنی په‌یوه‌ندی نێوان دامه‌زراوه میدیایی و حكومییه‌كان.، هەر لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاری پێکهێنانی چەند لیژنەیەک درا بۆ بەدواداچونی کارەکان.