محه‌مه‌د جه‌مال – هه‌ولێر
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له بواری ئاو و هه‌وا ته‌واوی وڵاتانی جیهانی گرتۆته‌وه 80%ـی هۆكاره‌كه‌ی بۆ وڵاتانی G20 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له دیدارێكی تایبه‌ت بۆ هه‌رێم نیوز ڕایگه‌یاند، به پێی ئامار و لێدوانه‌كانی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له‌بواری ئاو و كه‌شوهه‌وا ڕوویان داوه، 80%ـی هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و چالاكییه له ڕاده‌به‌ده‌ره حیساب بۆ نه‌كراوه‌ی كه ولاتانی گرووپی 20 ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كه‌ی ته‌نها 20 وڵاته‌كه ناگرێته‌وه، به‌ڵكو 173 وڵاته‌كه‌ی تریش ده‌گرێته‌وه، له‌وانه‌ش عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه به‌هۆی كه‌شوهه‌واوه ڕوو ده‌ده‌ن، وشكه‌ساڵی و هه‌ڵكردنی ڕه‌شه‌بای خۆلاوی و پیسبوونی هه‌واو و دابه‌زین و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی و سه‌ر زه‌وی و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما به‌دوای خۆی دا دێنێت. ئه‌مانه‌شه‌وه كه‌مبوونه‌وه‌ی خۆراك و دروستبوونی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت دروستبوونی كێشه‌ی ئابووریش سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن، بگره كێشه‌ی سیاسیش له‌نێوان ده‌وڵه‌تان له‌سه‌ر ئاو دروست ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌و ڕووبارانه‌ی كه به زیاتر له وڵاتێك دا تێپه‌ڕ ده‌بن، ڕوونی كرده‌وه، له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا یاسا هه‌یه بۆ ئه‌و ڕووبارانه‌ی كه به‌زیاد له وڵاتێك ده‌بڕن یان تێپه‌ڕ ده‌بن، بۆ نمونه له كیشوه‌ری ئەوروپا زیاتر له 300 ڕووباری گه‌وره و بچووك ومامناوه‌ند هه‌ن، به زیاتر له ده‌وڵه‌تێكدا ده‌چن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گرفتێكیان بۆ دروست ببێت، چونكه له‌نێوخۆیان دا یه‌كێتییه‌ك هه‌یه به‌ناوی یه‌كێتی ئەورووپا، به‌ڵامڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چونكه به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كار ناكه‌ن، له‌هه‌مان كاتدا له‌نێو ئه‌و وڵاتانه ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی كۆنكرێتی نه‌بووه بۆ دابه‌شكردنی بڕی ئه‌و ئاوانه، بۆیه هه‌میشه توركیا و ئێران ده‌ڵێن ئێمه له‌گه‌ڵ عێراق هیچ ڕێكه‌وتنێكمان نیه، كه ڕێكه‌وتننامه‌ش نه‌بوو، بێگومان گرفته‌كان له‌سه‌ر ئەو بابه‌تانه دروست ده‌بن.
ده‌شڵێت:"له هه‌رێمی كوردستان تا ده‌گه‌ینه ناوچه‌كانی باشووری عێراق نزیكه‌ی 42 ڕووبار و جۆگه‌ی بچووك هه‌ن كه هه‌موو ئه‌مانه له ئێرانه‌وه ڕوو له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ن، بۆیه چاككردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ڕووی سیاسییه‌وه ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئاو له بری شه‌ڕ، ده‌بێته فاكته‌ری ئاشتی."
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه وتیشی، دروستكردنی به‌نداوی گه‌وره و مامناوه‌ند و بچووك و پۆنده‌كان له هه‌رێمی كوردستان كارێكی زۆر باشه چونكە وه‌رزی باران بارینمان زۆر باشه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستاش ئه‌و ئاوی بارانه‌مان كۆ نه‌كردۆته‌وه، ئه‌و ئاوه ته‌نها ڕژاوه و به‌ره‌و خوارووی عێراق ڕۆیشتووه، له ئه‌نجامدا حكومه‌تی هه‌رێم له‌بیری ئه‌وه‌دایه كه دلۆپێك ئاو به فیڕۆ نه‌دات و هه‌موویان كۆبكرێنه‌وه، ته‌نانه‌ت هانی گوندنشینه‌كان ده‌درێت كه هه‌ر گوندێك له‌ناوچه‌كه‌ی خۆی دا پۆندێكی هه‌بێت.
ئاماژه‌ی بەوەشكرد ، به‌نداوه‌كانمان ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و ڕووبارانه‌ن كه له كوردستانن، بۆیه هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی بۆ دانیشتووانی ناوچه‌كانی تری عێراق نابێت و هه‌رێمی كوردستانیش ئازاده له‌وه‌ی كه ئاو كۆبكاته‌وه.
له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی ژێر زه‌وییش، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق دەڵێت، له ڕاستیدا پێویسته ئاوی ژێر زه‌وی بپارێزین، چونكه له ئێستادا به ناچاری په‌نامان بۆی بردووه.
ئاشكراشی دەكات، له ئه‌مساڵه‌وه ئه‌و 17 به‌نداوه ته‌واو ده‌بێت و پێویسته ئاوی سه‌ر زه‌وی كۆبكه‌ینه‌وه، ئه‌و كاته ئه‌و ئاوه به‌كاردێنین كه كۆمان كردوونه‌ته‌وه له هه‌نگاوه‌كانی ئاینده شدا ده‌بینین له شاری هه‌ولێر و شوێنه‌كانی تریش ئه‌م بیرانه داده‌خرێن و سود له ئاوی سه‌ر زه‌وی وه‌رده‌گرین.
سه‌باره‌ت به سه‌وزتركردنی هه‌رێمی كوردستانیش باسی لەوەكرد، ئێمه له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامین بۆ سه‌وزتركردنی كوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه وڵاتانی دراوسێمان كاریگه‌ری خراپیان هه‌یه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕووبه‌ری سه‌وزایی، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دارستان كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانی ئاوه، ئه‌وه‌ی پشتڕاستكردۆته‌وه كه به‌هۆی شه‌ڕه‌كان و بوردومان كردنه‌كانی وڵاتی ئێران و توركیا له‌ماوه‌ی 10 ساڵدا، واته له ساڵی 2010 تاكو 2019 نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆنم زه‌وی ڕووبه‌ری سه‌وزایی كه‌می كردووه.
دووپاتیشی ده‌كاته‌وه كه له پێناو خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیانمان له هه‌رێمی كوردستان دا، ده‌بێ له خه‌می ئه‌وه دابین كه ژینگه‌ی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق باش بێت و هاوكاریان بین، له‌به‌رئه‌وه‌ی باش بوونی ژینگه‌ی عێراق له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان دایه، چونكه ئه‌گه‌ر ژینگه‌ی ئه‌وێ خراپ بێت، هاوڵاتیان له ناوچه‌كانی خۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان كۆچ ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕینی دیمۆگرافیای كوردستان دروست ده‌بێ.